مەچەكبەندە دیجیتالییەكان شوێنی مۆبایل دەگرنەوە

مەچەكبەندە دیجیتالییەكان شوێنی مۆبایل دەگرنەوە
مەچەكبەندە دیجیتالییەكان شوێنی مۆبایل دەگرنەوە
نزیك بە دوو ساڵ دەبێت بازنەی دیجیتالیش لەناو ئامێرە دیجیتالییەكاندا شوێنی خۆی گرتۆوە، كۆمپانیای Fitbit لەم بوارەدا جێ پەنجەی دیارە و چەندین بازوبەند یان بازنەی دیجیتالی بەرهەم هێناوە، نوێترین مەچەك بەند یان بازنەی دیجیتالی بەناوی Force چەندین تایبەتمەندی تێدایە كە تەنیا لە مۆبایلە ژیرۆك و پێشكەوتووەكاندا هەیە، وەك: بەرزی پێو، ئەم بەرزی پێوە قەد و باڵای بەكارهێنەرەكەی دەپێوێ و زانیاریی ورد لەبارەی رێجێمی خۆراكی و وەرزشیی رۆژانەی دەداتە بە خاوەنەكەی، هەروەها تایبەتمەندییەكی دیكەی تێدایە بەناوی Floors كە ژمارەی ئەو قادرمانەی لە رۆژدا بەسەریاندا رۆیشتوویە دەژمێرێت.
شاشەكەی كاتژمێری لەسەرە كە ئاوی ناچێتێ، هەروەها دوگمەیەكی لەسەرە كە تایبەتە بە رێكخستن و دەستكاری كردن.
Top