بەبێ وایەر ئامێرە ئەلكترۆنییەكان شەحن بكەوە

بەبێ وایەر ئامێرە ئەلكترۆنییەكان شەحن بكەوە
بەبێ وایەر ئامێرە ئەلكترۆنییەكان شەحن بكەوە
لەم رۆژانەدا كە ئامێرە دیجیتالییەكان ئەوەندە زۆر بوونە و هیچ ماڵێك نییە چەندین ئامێری دیجیتالی تێدا نەبێت و گشت ئەو ئامێرانەش پێویستیان بە شەحنكردنەوەیە، لەوكاتەدا ئامێرێكی نوێ هاتۆتە ناو بازاڕی ئامێرە دیجیتالییەكانەوە ئەویش ئامێری شەحنكردنەوەی وایەرلەیسە. شەحنكەرەوەی وایەرلەیسی جۆری Nugenizer N11 power گشت ئامێرەكانی وەك مۆبایل، تەبلێت و كامێرای دیجیتالی شەحن دەكاتەوە. تەنیا ئەوەندە بەسە كە مۆبایل یان هەر ئامێرێكی دیكە لەسەر ئەو شەحنكەرەوەیە دابنێی و ئیدی ئۆتۆماتیكی شەحن دەبێتەوە. جگە لەوەش چەندین كەلێنی بۆ دانانی كێبڵی USB هەیە بۆ ئەوەی ئەگەر بكرێت لەو كەلێنەش بۆ شەحنكردنەوە سوودی لێوەربگیردرێت.
Top