سایتێكی تایبەت بە چاتكردن بە گروپ
گەلێك سایت و پرۆگرامی خزمەتگوزاری هەن تایبەتن بە چاتكردنی دەنگ و رەنگ، وەك سكایپی و خزمەتگوزارییەكانی، یان خزمەتگوزاری سایتی oovoo كە سایتێكی تایبەتە بە چاتكردنی بە گروپ و هەروەها مەسنجەری یاهوو...تاد.
سایتێكی دیكەش كە هاتۆتە ناو ریزی سایتەكانی تایبەت بە چاتكردنی ڤیدیۆیی سایتی www.meeings.io یە. كە بۆ كۆڕێكی ڤیدیۆیی گەلێك گونجاوە، واتە ئێوە دەتوانن كۆڕێكی لەپێشدا بەرنامە داندراو رێكبخەی وەك رێكخستنی رێكەوت، كاتژمێر و ماوەی كۆنفرانسەكە. هاوڕێیانتان بۆ بەشداریكردن بۆ ئەو كۆڕە ئۆنلاینە بانگهێشت بكەی. كەسە بانگهێشت كراوەكان هەركاتێك ویستیان بێنە كۆنفرانسەكە یان جێی بهێڵن. بەبێ ئەوەی كە ئەم دەرچوون و هاتنانە گرفت بۆ كۆڕ یان كۆنفرانسەكە دروست بكات. راست وەك كۆڕێك لە جیهانی راستەقینەدا. تەنانەت دەتوانیت دەفتەرچەیەك بۆ نووسینی یادداشت لە نێوان بەشداربووەكان دابەش بكەی تاكو تێبنییەكانیان بنووسن.
