شەحنكەرەوەی وایەرلەیس داهاتووی شەحنكەرەوەكان

شەحنكەرەوەی وایەرلەیس داهاتووی شەحنكەرەوەكان
شەحنكەرەوەی وایەرلەیس داهاتووی شەحنكەرەوەكان
شەحنكردنەوەی ئامێرە دیجیتالییەكان وەك مۆبایل، كامێرا، تەبلێت و لاپتۆپ...تاد گرنگی زۆری هەیە، بەتایبەتی شەحنكردنەوەی مۆبایل، زۆرجار ئەو كێشەیە دێتە پێش كە بەهۆی ئەوەی لە شوێنێكین، بەڵام ئامێری شەحنكەرەوە واتە شاحنەیەكی تایبەت بە مۆبایلەكەی ئێمەی لێ نییە، ئەوكاتە نازانین چ بكەین؟
لەم دواییەدا پادی شاحینەی وایەرلەیس لە جۆری WCP-700 بە ئاسانی دەتوانێ مۆبایلەكان ئەوانەی كە ئەو تایبەتمەندییەیان هەیە تەنیا بە دانانی لەسەر پادەكە شەحن بكاتەوە. كاتێك كە مۆبایلەكەت لەسەر ئەم شاحینەیە دادەنێی جەرەسێك لە شاحینەكەیەوە دێت كە ئاماژەیە بۆ ئەوەی كە هاندەكە لە حاڵەتی شارژ دایە و گلۆپی LED چۆنییەتی شەحنكردنەوەكە نیشان دەدات تاكو بزانی چەندە شەحن بۆتەوەو چ كاتێك تەواو دەبێت.
Top