پرۆگرامێك بۆ سڕینەوەی گشت فایل و داتاكان
ئەگەر گەڕاندنەوە و بە واتایەكی دیكە ریكۆڤەری كردنی فایل و داتاكان گرنگ بێت، سڕینەوەی بەتەواوی پرۆگرام و داتاكانیش زۆر گرنگە! بۆ نموونە كۆمپیوتەرێكت هەیە و نیازت هەیە بیفرۆشێ یان بیبەخشییە كەسێكی دیكە ئەگەر كۆمپیوتەرەكەت فۆرماتیش كردبێتەوە، بەڵام دەكرێت بەهۆی پرۆگرامەكانی ریكۆڤەری واتە گەڕاندنەوەی فایلەكان ئەو فایلانەی لەسەری سڕاونەتەوە بیانگەڕێنییەوە، لەكاتێكی وادا فایلە زۆر شەخسییەكانیشت دەگەڕێنەوە. لە بەرامبەر پرۆگرامەكانی ریكۆڤەری پرۆگرامگەلێكی دیكە هەن كە ئەركیان ئەوەیە ئەوەی مەبەستتە بیسڕیەوە و قەتیش نەگەڕێتەوە. پرۆگرامی East-Tec Eraser یەكێك لەو پرۆگرامانەیە كە گشت چالاكی ئەو چالاكییانەی لەسەر ئینتەرنێت ئەنجامتداون وەك سڕینەوەی ئەو ئەدرەسانەی كە نیازت نییە كەسی دیكە بیانزانێ هەروەها سڕینەوەی گشت ئەو مەسنجەر و داتایانەی كە لە كۆمپیوتەرەكەتدا خەزن كراون. بەگشتی هیچ شوێنەوارێك لە كاركردی بەكارهێنەرەكەی لەسەر كۆمپیوتەر ناهێڵێتەوە.
