دینگڵەكەی سۆنی ئینتەرنێت بۆ TV دێنێ

دینگڵەكەی سۆنی ئینتەرنێت بۆ TV دێنێ
دینگڵەكەی سۆنی ئینتەرنێت بۆ TV دێنێ
لەم چەند ساڵەی دواییدا تەلەڤزیۆنیش لە سنووری كاركردنی خۆی دا نەما و بەرەو جیهانی هۆشمەندی و سمارت رۆیشت، ئیدی تەلەڤزیۆنەكان تەنیا ئامێرێك نابن كە بكرێت بەهۆیەوە سەیری فیلم بكەی یان كەناڵەكانی پێ بكەیەوە، بگرە زۆر ئەركی دیكەش ئەنجام دەدەن ەك لێرەدا ئاماژە بە داهێنانی دینگڵی Bravia smart stick ی كۆمپانیای سۆنی دەكەین.
دینگڵی ناوبراو هەندێك لە فلاش میمۆری گەورەترە كە بە دانانی لە شوێنی كەلێنی HDMI تەلەڤزیۆنە ئاساییەكان، دەكرێت ئەم فەرمانانەی پێ ئەنجام بدەی، فەرمان كردن وەك كەمكردنەوەی دەنگ، گۆڕینی كەناڵ و كوژاندنەوە و هەڵبوونەوە بەهۆی دەنگی بەكارهێنەرەكەی ئەنجام بدات، پێكەوە كەناڵی لۆكاڵ و كەناڵی ئاسمانی نیشان دەدات، ئەنتەرنێت دەكاتەوە. یاری و گەمە و پرۆگرامێكی زۆر دەكرێت لەسەر تەلەڤزیۆنەكەت بكەیەوە. دەكرێت لە یەك كاتدا دوو ئەرك ئەنجام بدەی لە بەشێك لە شاشەكەی تەلەڤزیۆنەكەت سەیری درامایەك بكەی و لە بەشەكەی دیكە ئەو سایتەی كە مەبەستتە بیكەیەوە، یان پرۆگرامێك بكەیەوە.
Top