سكاینەرێك بەبێ كۆمپیوتەر بەڵگەكان بۆ ئیمێل بەڕێ دەكات
زۆر جار بۆ سكانكردنی دۆكیۆمێنتێكی كاغەزی و گۆڕینی بە فایلێكی دیجیتالی كۆمپیوتەرت لە بەردەست دا نییە. لەكاتێكی وادا بوونی سكاینەرێكی وایەرلەیس كە بتوانێت راستەوخۆ فایلەكان بكات بە دوكیۆمێنێكی دیجیتالی بۆ ئیمێلەكەت بەڕێ بكات گەلێك گونجاوە و كارئاسانییەكی زۆر دەكات.
سكاینەری جۆری Neatconnect ئەوەی تۆ مەبەستتە لەماوەی چەند چركەیەكدا ئامادەی دەكات و بۆ ئەو ئیمێلەی بەڕێ دەكات كە پێشتر پێی ناسێندراوە.
شاشەی ئەم سكاینەرە تەواو لەمسییە و بەكارهێنەر دەتوانێت سەربەخۆ بێت لە ناردنی فایلە دیجیتالییەكە بۆ ئیمێل یان ئەو هاردیسكە مەجازییەی كە لە ئینتەرنێتدا هەیەتی وەك گوگڵ درایڤ و درۆپ بۆكس.
شوێنێكی تایبەت لە سكاینەرەكەدا هەیە كە ئیزن بە بەكارهێنەرەكەی دەدات بە ویستی خۆی بەڵگە كاغەزییەكان دوای سكانكردن دابنێت. هەروەها هاوبەشكردنی فۆلدەر بۆ ئەوەی كە بەكارهێنەرێكی زۆرتر سوودی لێوەربگرن تایبەتمەندییەكی دیكەی سكاینەرەكەیە. سكاینەرەكە لەگەڵ زۆربەی سیستەمەكانی ویندۆز و ئەپل و ئەندرۆید دەگونجێت. گشت ئەو ئەركانەی باس كران بەبێ لاپتۆپ یان كۆمپیوتەر ئەنجام دەدرێت، بەڵام شتێك كە پێویستە بوونی تۆڕێكی ئینتەرنێتە.
