تایبەتمەندیی تەبلێتە نوێیەكەی مایكرۆسۆفت
مایكرۆسۆفت لە كۆتایی ئەم مانگەدا تەبلێتێكی نوێی خستەبازاڕەوە، تەبلێتی سۆرفێس پرۆی 2، ئەم تەبلێتە لە پێشكەوتووترین پارچەی هاردوێرەكان پێكهاتووە. بەپێی ریكلامی مایكرۆسۆفت و هاردوێر و سۆفت وێری ئەم تەبلێتە لە 95% لاپتۆپەكانی ئەمڕۆ خێراتر و پێشكەوتووترە. ئەمەش هەندێك لە تایبەتمەندییەكانی تەبلێتی سۆرفێس پرۆی 2ی مایكرۆسۆفتە.
- پرۆسیسەرەكەی هی كۆمپانیای ئەنتەلە و لە ریزی پێشكەوتووەكان دێت.
- شاشەكەی 10.1 ئینجە بە كوالیتی 1080 پیكسل.
- هاردی ناوخۆی تەبلێتەكە 64 و 128 گیگابایتە لەگەڵ ئەوەیدا رامەكەی 4 گیگابایتە، هەروەها جۆرێكی تری هاردەكەی 256 و 512 گیگابایتە لەگەڵ ئەوەیدا رامەكەی 8 گیگابایتە.
- داكێكی لەگەڵدایە كە 3 شوێنی بۆ دانانی USB2 هەیە و لەگەڵ شوێنێك بۆ دانانی USB3.
- پایەی پشتەوەی تەبلێتەكە دەكرێت بە ویستی خۆت دایبنێی.
- سیستەمی ویندۆزی مایكرۆسۆفتی لەسەرە.
- باترییەكەی هەتا 10 كاتژمێر وزەی دانابەزێت.
هەروەها لەگەڵ ئەم تەبلێتە مایكرۆسۆفت نوێترین كیبۆردی تایبەت بەم تەبلێتەی خستە بازاڕەوە، بەهۆی ئەم كیبۆردەوە دەكرێت تەبلێتەكە وەك باشترین لاپتۆپ سوودی لێوەربگیرێت.
