كۆمپیوتەرە بچووكەكانی تایبەت بە یاریكردن

كۆمپیوتەرە بچووكەكانی تایبەت بە یاریكردن
كۆمپیوتەرە بچووكەكانی تایبەت بە یاریكردن
لەم ساڵانەی دواییدا كە ئامێرەكانی یاریی ئەلكترۆنی زۆر برەویان سەندووەو هەر رۆژە ئامێرێك بەرهەم دێت، كۆمپیوتەریش لەم بوارەدا پێگەی خۆی هەر ماوە و لە دەستی نەداوە، بەڵام كۆمپیوتەر ناكرێت وەك هەمیشە ببێتە ئامێرێكی یاریكردن، بۆیە كۆمپانیای گیگابایت كۆمپیوتەرێكی بچووك واتە mini PC تایبەت بە یاریی ئەلكترۆنی بەرهەم هێناوە، ئەم كۆمپیوتەرە بچووكە زۆر لە كۆمپیوتەری بچووكی BRIX II دەچێت كە پێشووتر هەر لەم كۆمپانیایە بەرهەم هاتبوو.
مینی كۆمپیوتەری تایبەت بە یاریكردن ئەم تایبەتمەندییانەی هەیە بوونی شوێنی كێبڵی HDMI، Ethernet و چوار شوێنی دانانی كێبڵی USB، هەروەها سیستەمی وایەرلەیسی بلوتوس و وای-فای هەیە و لە بواری دیزاینەوە سێ رەنگی هەیە سوور، زەرد و رەساسی..
یاریكردن بەم كۆمپیوتەرە بچووكە خێراییەكی یەكجار زۆری هەیە و لەسەر تەلەڤزیۆنە فوول ئیچ دییەكان یاری پێدەكرێت.
Top