تەبلێتە تایبەت و بەهێزەكانی ئامازۆن

تەبلێتە تایبەت و بەهێزەكانی ئامازۆن
تەبلێتە تایبەت و بەهێزەكانی ئامازۆن
ئامازۆن كە یەكێكە لە كۆمپانیا بەهێزەكان پێشووتر لە بواری كتێبی دیجیتالیدا چالاكی هەبوو، لەم دواییەدا بە پەرەسەندنی ئامێری دیجیتالی سەردەم خۆی لە بەستێن و سنووری بەرهەمهێنانی كتێبخانەی دیجیتالی كە بە كیندەل ناسراون تاقیكردەوە و لەم دواییەشدا كە جیهانی تەبلێت بەرەو قۆناغێكی نوێ چوو خەریكە لەم بوارەدا چالاكیی دەنوێنێ. لەم رۆژانە دوو تەبلێتی كۆمپانیای ئاماژە بۆ كراو كەوتنە بازاڕەوە.
تەبلێتی جۆری Kindle HDX یەكێكە لەو تەبلێتە تایبەت و بە هێزانەی كۆمپانیای ناوبراو كە شاشەكەی سەرووی فول ئیچ دییە.
تەبلێتی جۆری HDXی ئامازۆن چوار پرۆسیسەری هەیە و خێراییەكەی 2.2 گیگاهێرتزە. شاشەی هەردوو تەبلێتەكە سیستەمی ناسینی رووناكی هۆشمەندیان هەیە بە شێوەیەكی ئۆتۆماتیكی رووناكی شاشە بۆ خوێندنەوەی كتێب رێك دەخات، هەربۆیە باترییەكەی تاكو 17 كاتژمێر وزەی دانابەزێت. دوو گیگابایت رامەكەیەتی و كارتی شاشەی لە جۆری Adreno 330یە. یەكێك لە تەبلێتەكان 7 ئینجە و ئەوەی تریشیان 8.9 ئینجە و كامێراكەی 8 میگاپیكسلە، یەكێك لە تایبەتمەندییەكانی ئەم تەبلێتانە ئەوەیە كە دەكرێت وێنەكان بەئاسانی بۆ شاشەی تەلەڤزیۆنە هۆشمەندەكان بگوازییەوە، تەنانەت دەتوانیت یارییەكانیش لەسەر شاشەی تەلەڤزیۆن ببینی.
Top