گەڕاندنەوەی وێنە و داتاكان لە ئەندرۆیدەوە
لەم ساڵانەی دواییدا، سیستەمی ئەندرۆید بۆ مۆبایلە هۆشمەندەكان تەواو جێگیر بووە و هەربۆیە هەزاران پرۆگرامی تایبەت بەم سیستەمە بەرهەم هاتوون و رۆژانەش پرۆگرامی نوێ بۆ ئەم سیستەمە بەرهەم دێن.
یەكێك لەو پرۆگرامانەی كە بەكارهێنەرانی كۆمپیوتەر بە پێویستی دەزانن پرۆگرامی گەڕاندنەوەی داتا سڕاوەكانە، واتە ریكۆڤەری. بەڵام ئایا ئەو پرۆگرامە بۆ مۆبایلەكان بەتایبەتی ئەو مۆبایلانەی كە بە سیستەمی ئەندرۆید كار دەكەن بوونی هەیە؟ بەڵێ چەندین پرۆگرام هەن بۆ ئەم مەبەستە یەكێك لە پرۆگرامە سەركەوتووەكان، پرۆگرامی Wondershare Dr.Fone for Androidە. هەندێك لە تواناكانی ئەو پرۆگرامە ئەوانەن:
- سكانكردنی ئۆتۆماتیكی مۆبایل یان تەبلێتەكە پاش پەیوەند دانی بە كۆمپیوتەرەوە.
- گەڕاندنەوەی كورتەپەیامەكان چ ئەوانەی نێردراون و چ ئەوانەی بەڕێكراون.
- گەڕاندنەوەی ناو و ژمارەی ئەو كەسانەی كە لەسەر مۆبایلەكەت بوون و بەڵام سڕاونەتەوە.
- گەڕاندنەوەی وێنە و ڤیدیۆكان لە میمۆرییەوە.
شایانی ئاماژە پێكردنە ئەم پرۆگرامە لەگەڵ گشت جۆرەكانی مۆبایل و تەبلێت كە سیستەمی ئەندرۆیدیان لەسەرە دەگونجێت.
