ویندۆز8 ەیچ كاتێك پێویستی بە‌ فۆرماتكردن نابێت

ویندۆز8 ەیچ كاتێك پێویستی بە‌ فۆرماتكردن نابێت
ویندۆز8 ەیچ كاتێك پێویستی بە‌ فۆرماتكردن نابێت
رەنگە ئەو مانشێتەی سەرەوە تا رادەیەك جێگای گومان بێت، چۆن دەكرێت بەهۆی ویندۆز8ەوە ئیدی هیچ كاتێك كۆمپیوتەرەكەت فۆرمات نەكەیەوە. بەڵێ ئەمە تەنیا ریكلام یان پێداهەڵگوتنی ئەم ویندۆزە نییە، بەڵكو چەند توانایەكە كە لەم ویندۆزەدا هەیە ئەوانیش بریتین لە reinstall، refresh، restore ئەم سێ فەرمانە هەركام تایبەتمەندی خۆی هەیە كە لێرەدا ئاماژەیان پێدەكەین:
Refresh: بە داگرتنی ئەو پرۆگرامە ویندۆزەكە وەك یەكەمجار لێدەكەیەوە بەبێ لەدەستدانی وێنە و فایلی ڤیدیۆیی و ئەو داتانەی كە بەكارهێنەر نووسیونی. بەڵام ئەو پرۆگرامانەی كە بەهۆی فلاش یان لە ئینتەرنێت داتبەزاندوون دەسڕێنەوە، چونكە دوور نییە یەكێك لەو پرۆگرامانە ببێتەهۆی ئەوەی كە كۆمپیوتەرەكە ئەم كێشەیەی بۆ دروست ببێت.
Reinstall: بەهۆی ئەو فەرمانەوە هەموو شتێكی ویندۆزەكە سەرلەنوێ دادەندرێتەوە. لە ویندۆز8دا ئەو ئیمكانە هەیە كە بەبێ ئەوەی پێویست بە فۆرماتكردنی هارددیسك یان فۆرماتكردنی گشتی بێت، ویندۆزەكەی خۆت وەك رۆژی یەكەم لێبكەیەوە، كورد گوتەنی وەك تازە لەدایكبووبێت، بەڵام بەهۆی ئەو فەرمانەوە گشت فایل و داتا و پرۆگرامەكان كە لە درایڤی سیستەمدان دەسڕێنەوە دروست وەك فۆرماتكردنێك هەربۆیە كاتێك ئەو فەرمانە لێدەدەی داتا پێویستەكان بگوازییەوە بۆ درایڤێكی دیكە لە كۆمپیوتەردا بۆ نموونە لە Cیەوە بیانگوازیەوە بۆ D. بەڵام بۆ ئەو فەرمانە حەتمەن دەبێت هێڵی ئەنتەرنێت هەبێت.
Restore : بە داگرتنی ئەو فەرمانە ویندۆز دەگەڕێتەوە بۆ ئەو خاڵەی كە پێشتر بۆت دیاریكردووە. بەهۆی ئەم فەرمانەوە هیچ كام لە وێنە و داتاكان و زانیارییەكان ناسڕدرێنەوە، بەڵام ئەگەری ئەوە هەیە هەندێك لەو پرۆگرامانەی كە بەم دواییە داتناون و واتە بەر لەخاڵی دەستپێك بسڕدرێنەوە.
Top