كیبۆردێكی تەنك وەك پەڕەی كاغەز
ئەو كیبۆردەی دەبینن دەكرێت بڵێین تەنكترین كیبۆردە لە جیەاندا تا ئێستاكە بەرهەم هاتبێت، چونكە بەقەد پەرەی كاغەزێك تەنكە و تەنانەت یەك ملمە و تەواو نەرمە و دەكرێت قەدی بكەی و لە گیرفانتی بخەی.
ئەوانەی ئەو كیبۆردەیان تاقیكردۆتەوە دەڵێن تایبكردن بەم كیبۆردە زۆر ئاسانە و لە كیبۆردی لاپتۆپەكان لە پەنجەكاندا سادەترە. كیبۆردەكە تەنیا ئەوە نییە كە تایپی پێبكرێت بەڵكو دەكرێت بەهۆی پێنوسێك لەسەر كیبۆردەكە ئەوەی مەبەستتە بیكێشیەوە یان بینووسی ئەمەش بۆ كاروباری دیزاین زۆر گونجاوە. هەرچەندە كیبۆردەكە زیاتر بۆ تەبلێتەكان بەرهەم هاتووە بەڵام دەكرێت لە كۆمپیوتەری سەرمێزو لاپتۆپیشدا سوودی لێوەربگیرێت.
