دەتوانن هەر شوێنێك بكەن بە ستۆدیۆی وێنەگری

دەتوانن هەر شوێنێك بكەن بە ستۆدیۆی وێنەگری
دەتوانن هەر شوێنێك بكەن بە ستۆدیۆی وێنەگری
كامێرای دیجیتالی بەتەواوی كامێرای فیلمی خستە ئەرشیفەوە و كردی بە مێژوو، لە وێنەگرتندا هەر كامێراكە نییە كە رۆڵی خۆی دەبینێت بۆ گرتنی وێنەیەكی جوان، بەڵكو رووناكی شوێنی وێنەگرتنەكەش رۆڵی خۆی هەیە، بۆ نموونە ئەو وێنەیەی كە لە ستۆدیۆیەكی وێنەگری دەیگری زۆر جیاوازە لەگەڵ ئەو وێنەیەی كە لەماڵەوە دەیگری، چونكە لەوێدا جگە لە كامێراكە ئەو پرۆژكتۆرە بەهێزانە كە رووناكی زۆر بەهێزیان هەیە رۆڵی خۆیان دەبینن.
كۆمپانیای نیكۆن لەم دواییەدا بە بەرهەم هێنانی ئامێری LD-1000 LED movie light هەوڵیداوە شێوازێك لەم پرۆژكتۆرە بۆ كامێرا ئاساییەكانیش بگوازێتەوە، ئامێری ناوبراو راستە جگە لەوەی گلۆپێكی بەهێز هیچی تر نییە بەڵام رووناكییە بەهێزەكەی رۆڵی خۆی دەبینێت، چونكە شوێنێكی كە رووناكی پێویستی هەبێت، زۆر باشترە لەوەی كە فلاش بەكار بەێنرێت.
Top