ئامێرێكی جۆكەری 3D
پرینتەر و سكاینەری سێ رەهەندی رەنگە گۆڕانكارییەكی دیكەی جیهانی تەكنەلۆژیا بێت، ئەگەر كێشەی تێچووی و گرانی ئەو جۆرە ئامێرە نەبێت پێموابێ گشت ماڵێك ئەو ئامێرەی دەبێت. بۆ نموونە پێویستت بە خوێدان یان پیاڵەیەكە ناچار نیت بچییە بازاڕ، لەسەر كۆمپیوتەرەكەت دیزاینی ئەوەی مەبەستتە دروست دەكەی و دواتر بەەۆی ئەم پرینتەرە رایدەكێشی ئیدی لە ماوەی چەند خولەكێكدا خوێدان یان پیاڵەكەت بۆ چێ دەبێت.
لەم دواییەدا كۆمپانیای زئوس جۆرێك لەو ئامێرەی دروست كردووە لە یەك كاتدا چوارئەرك ئەنجام دەدات، یەكێك لەم كارانە كۆپی كردنە، بۆ نموونە گوڵێكی پلاستیكی جوانت هەیە لە ماڵەوە دەتەوێ بیكەی بە دوو سێ گوڵی دیكە، بەئاسانی گوڵەكەی خۆت لە ناو ئامێرەكە دەخەی و لە ماوەی چەند خولەكێكدا گوڵی لە چەشنی گوڵەكەی خۆت بۆ چێ دەكات.
