ئەندرۆید و پرۆژكتەری تایبەت بەخۆی
پێدەچێت سیستەمی ئەندرۆید هەر لە سنووری مۆبایل و تەبلێتدا نەمێنێتەوە، چونكە ئەم ڤیدیۆ پرۆژكتەرە واتە (داتاشۆ) یەی دەیبینن خاوەنی سیستەمی ئەندرۆیدە. (داتاشۆ)یەكە بچووكە و بە ئاسانی هەڵدەگیرێ و لە پەنجەی دەستدا جێگەی دەبێتەوە. داتاشۆیەكە رامەكەی 512 میگابایتە و هاردەكەی چوارگیگابایتە. پرۆسسەری دوو ناوەكی هەیە و كەلێنی USB و Micro SD و تۆڕی wi-fi هەیە.
