كانون كامێرایەكـی دیجیتالی بۆ فەیسبووك بەرهەم دێنێ

كانون كامێرایەكـی دیجیتالی بۆ فەیسبووك بەرهەم دێنێ
كانون كامێرایەكـی دیجیتالی بۆ فەیسبووك بەرهەم دێنێ
لەو كاتەی كە جیهانی فەیسبووك بەم جۆرە پەرەی سەندووە و هەر كەسێك خاوەنی ماڵی خۆیەتی لەم جیهانە مەجازییەدا، چەندین ئامێری تایبەتیش بۆ ئەم جیهانە بەرهەم هاتوون وەك پێشووتریش بڵاومان كردەوە كە مۆبایلێكی تایبەت بە فەیسبووك بەرهەم هاتووە، لەم رۆژانەشدا كۆمپانیای كانون كە یەكێكە لە بەهێزترین كۆمپانیاكانی بەرهەم هێنانی كامێرا، كامێرایەكی تایبەتی بە فەیسبووك بەرهەم هێناوە كە بە كامێرای جۆری Powershot N ناسراوە. خاڵی جێگای سەرنجی كامێرای فەیسبووك ئەوەیە كە دیزاینەكەی لە كامێراكانی دیكە جیاوازە و چونكە بە شێوەی چوارگۆشەییە، هەروەها دەكرێت بە دەوری خۆیدا بسووڕێتەوەو لە هەرلایەكیش بەكارهێنەر حەزی لێبكات بەكاری بەێنێ. كامێراكە 12 میگاپیسكلە، شاشەكەی لەمسییە و هۆكاری ئەوەی كە ئەم كامێرایە بە كامێرای فەیسبووك ناسراوە ئەوەیە كە دەكرێت بەو دوگمەیەی كە لەسەر كامێراكەیە و لێی نووسراوە facebook وێنەكانی سەر كامێراكە بۆ سەر ئەكاونتەكەی خۆت لە فەیسبووك دابنێی.
Top