كۆمپیوتەرێكی بچووك سیستەمەكانی ئەندرۆید و لینۆكس دەخوێنێتەوە

كۆمپیوتەرێكی بچووك سیستەمەكانی ئەندرۆید و لینۆكس دەخوێنێتەوە
كۆمپیوتەرێكی بچووك سیستەمەكانی ئەندرۆید و لینۆكس دەخوێنێتەوە
مینی پیسی (mini pc) ئەم كۆمپیوتەرە وردیلانەن كە بەقەد قوتووە شقارتەیەك یان پاكەتە جگەرەیەك دەبن، بەڵام گشت ئەو ئەركانەی كە كۆمپیوتەری دیكە ئەنجامی دەدات دەتوانێت ئەنجامی بدەن، دیارە لەسەرەتادا سایزەكەیان گەورەتر بوو، بەڵام ئێستا هەیە بەقەد فلاش میمۆرییەكە، كۆمپانیای solid run كە ماوەیەكە خەریكی بەرهەمەێنانی ئەم جۆرە كۆمپیوتەرانەیە لەم دواییەدا چوار جۆری نوێی بەرهەم هێناوە، كە سادەتریان چوارپاڵویەكی 2 ئینجییە بەناوی CuBox-i1 پێشكەوتووترینیشیان بەناوی Cubox-i4 خستە بازاڕەوە. پێشكەوتووەكەیان هیچ جیاوازییەكی ئەوتۆی لەگەڵ كۆمپیوتەری ئاسایی نییە و جگە لەوەش دوو سیستەمی لینۆكس و ئەندۆیدیش دەخوێنێتەوە. بە ئاسانیش لەگەڵ تەلەڤزیۆن پەیوەند دەدرێت.
Top