مۆبایلێكی ژیرۆكی جیاواز
مۆبایلە هۆشمەندەكان ئەگەر دیزاینشیان وەك یەك نەچێت بە زۆری ئەنجامدانی ئەركەكانیان وەك یەكە، بەڵام مۆبایلی هۆشمەندی 6 ئینجی جۆری Alcatel one touch hero تا رادەیەك جیاوازە.
ئەلكاتل سیستەمی ئەندرۆیدی لەسەرە، شاشەكەی لە جۆری LCDیە و فول ئیچ دییە. پرۆسیسەرەكەی خێرایی 1.5 گیگاەێرتزە. رامەكەی 2 گیگابایتە، كامێراكەی 13 میگاپیكسلە، شەحنكەرەوەی وایەرلەیسە، جیاوازیی مۆبایلەكە لەگەڵ ئەوانی تر ئەوەیە كە داكێكی لەگەڵدایە كە وەك ڤیدیۆ پرۆژكتۆر كار دەكات، جگە لەوەش بەرگی یان كەڤەری مۆبایلەكە شاشەی جۆری E.lnkـە كە بۆ خوێندنەوەی كتێب زۆر گونجاوە، پێنووسێكی تایبەتی لەگەڵدایە و میمۆری ناوخۆی مۆبایلەكە 8 تا 16 گیگابایتە.
