پرۆگرامێك بۆ دیزاین كردنی كتێبی ئەلكترۆنی

پرۆگرامێك بۆ دیزاین كردنی كتێبی ئەلكترۆنی
پرۆگرامێك بۆ دیزاین كردنی كتێبی ئەلكترۆنی
گۆڕینی فایلە دەقییەكان و دۆكیۆمێنتە تایپكراوەكان بەشێوەی كتێبێكی ئەلكترۆنی كە بكرێت وەك كتێبی ئاسایی لاپەڕەكانی هەڵبدرێتەوە چێژێكی زیاتری هەیە بۆ خوێندنەوە. گەر حەز دەكەیت ئەو لاپەڕانەی بە پرۆگرامی Word نووسیوتن راستەوخۆ بیكەیت بە كتێبی ئەلكترۆنی پرۆگرامی Word to flip book پرۆگرامێكی زۆر بەسوودە. كاركردن بە پرۆگرامەكە زۆر ئاسانە تەنیا ئەوەندە هەیە كە ئەو فایلەی كە نیازتە ببێت بە كتێبی ئەلكترۆنی دەستنیشانی دەكەیت و پاشان ئۆتۆماتیكی پرۆگرامەكە نووسراوەكە دەكاتە كتێبێكی ئەلكترۆنی. دەكرێت لەم كتێبە ئەلكترۆنییەدا بەدوای مەبەستێكدا بگەڕێی یان تەنانەت مۆسیقایەكیش بە كتێبەكەوە زیاد بكەی یان باكگراوەندێكی سەرنجڕاكێشیشی بۆ دابنێیت.
Top