سۆنی و نەوەی دووەمی كاتژمێری هۆشمەند

سۆنی و نەوەی دووەمی كاتژمێری هۆشمەند
سۆنی و نەوەی دووەمی كاتژمێری هۆشمەند
لە جیەانی دیجیتالیدا هەر ئامێرە و شوێن بە ئامێرێكی دیكە لەق دەكات، لاپتۆپ شوێنی كۆمپیوتەری سەرمێزی گرتەوەو تەبلێتیش خەریكە جێی لاپتۆپ بگرێتەوە، مۆبایل كە هێشتا جێگرەوەیەكی نییە، پێدەچێت كاتژمێرە سمارت واتە هۆشمەندەكان مەترسی بوون بۆ مۆبایل پێگەی مۆبایل وەك خۆی نەمێنێتەوە. زۆر كۆمپانیا كاتژمێری هۆشمەندیان بەرهەم هێناوە، كۆمپانیای سۆنیش یەكێكە لەم كۆمپانیایانە كە كاتژمێری هۆشمەند بەرهەم دێنێت، بەڵام كاتژمێرە هۆشمەندەكانی سۆنی بوونەتە ئامێری لاوەكی مۆبایل و بەبێ مۆبایل سوودێكی ئەوتۆیان نییە. بە پەیوەندیی نێوان مۆبایل و كاتژمێری هۆشمەند دەكرێت هەر لە كاتژمێرەوە كامێراكەت ئەكتیڤ بكەیت، وەڵامی پەیوەندییەكان بدەیەوەو كورتەپەیامەكان بخوێنیەوە.
Top