كڵاو یان چاویلكەیە نوێی سۆنی
لە سەرەتادا نازانم بۆچی بە زمانی ئینگلیزی بەمجۆرە ئامێرە دەگوترێت كڵاو، كەچی شێوەكەی لە چاویلكە دەچێت و زیاتر ئەركی چاویلكەش ئەنجام دەدات، ئەم چاویلكە هۆشمەندە كە هی كۆمپانیای سۆنییە، لەگەڵ مۆبایلە هۆشمەندەكان یان تەبلێتەكان پەیوەند دەدرێت لە راستیدا شاشەیەكی سەرنج راكێشە كە دەكرێت ئەوەی لەسەر شاشەی مۆبایل یان تەبلێت یان كۆمپیوتەر و تەلەڤزیۆن نیشان دەدرێت لەو چاویلكەیەدا سەیری بكەی. ئەم ڤێرژنە جیاوازی لەگەڵ ڤێرژنەكەی پێش خۆی ئەوەیە كە بە شێوەی سینەمایی فیلم نیشان دەدات. دوو جۆری هەیە جۆری HMZ-T3W و جۆری HMZ-T3 كە هەردوو جۆرەكە بە باتری كار دەكەن و بەهۆی وایەرلەیسیشەوە لەگەڵ ئامێرەكان لە پەیوەندی دادەبن.
