كلیلی سیحری بۆ مۆبایلە سمارتەكان
مۆبایلە هۆشمەندەكان دیزاینەكەیان بە جۆرێكە كە دوگمەیەكی زۆریان نییە و هەندێك مۆبایلی هۆشمەند تەنیا یەك دوگمەی هەیە وەك مۆبایلی ئایفۆن و هەندێكی تریش دوو یا سێ دوگمەی هەیە، هەر بۆیە بیر لەوە كراوەتەوە جگە لە پرۆگرام گەلێكی زۆر دوگمەی تایبەتیش بۆ مۆبایلە هۆشمەندەكان دروست بكەن، ئەم ئامێرە بچووكە كە زۆرتر لە سەری فیشە دەچێت، زۆر ئەرك ئەنجام دەدات، فیشەكە لە شوێن كێبڵی هیدفۆن لە مۆبایلەكە دەخرێت بەهۆیەوە دەتوانین ئەركەكانی وەك كردنەوەی كامێرا، تۆماركردنی دەنگ و كردنەوەی رێكخستنەكان، هەڵكردنی لایت و یان هەر كارێكی دیكە ئەنجام بدات. ئەم فیشەیە تەنیا لەگەڵ مۆبایلەكانی جۆری ئەندرۆید دەگونجێت.
