ئامازۆن ڤێرژنێكی نوێی كتێبخانەی كیندەل بەرهەم دێنێ
ئایا كتێب خوێندنەوە بەرەو دیجیتالی دەچێت؟ ئایا شوێنێك بەناوی كتێبخانە نامێنێت و كتێب چاپكردن لەسەر كاغەز لە داهاتوودا كۆتایی پێدێت؟ لە ئێستاوە ئاماژەكان ئەوە دەردەخەن كە بەڵێ رەنگە كتێبخانە بەشێوەی ئێستا نەمێنێت و ئامێرێكی دیجیتالی كە بەقەد كتێبێك دەبێت هەزاران كتێب لەخۆیدا كۆبكاتەوە.
ئامازۆن ناوی كۆمپانیایەكە كە لەمێژە لەم بوارەدا هەوڵی داوە و كیندەڵ یەكەمین كتێبخانەی دیجیتالی ئامازۆنە، كتێبخانەی كیندەل جۆری paperwhite نوێترین كتێبخانەی دیجیتالییە ئامازۆنە، ئەم ڤێرژنە 25% خێراترە لەوانەی پێش خۆی و شاشەكەی چاو ئەزیەت نادات و باترییەكەشی زیاتر خۆ رادەگرێت، بە جۆرێك كە تەنیا بەیەك شەحنكردنەوە دەكرێت دوو مانگ سوودی لێوەربگیرێت. تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی وەك Goodreads لەو ئامێرەدا هەیە و كە لەو تۆڕە كۆمەڵایەتییەدا دەكرێت بۆچوون لەسەر كتێبەكان دەرببڕیت و رەخنە لە كتێبەكان بگریت. هەروهەا دەتوانیت لاپەڕەی كتێبەكان وەك كتێبی ئاسایی هەڵبدەیەوە و بێ ئەوەی كە شوێنی خوێندنەوەكەت كە دەست نیشانت كردووە تێكبچێت.
