لاود سپیكه‌ری Purity له Monster
ئا: خەلیل بارزانی
كۆمپانیای Monster كه ئامێره‌كانی Beats by Dr Dre به‌رهه‌مهێناوه هه‌ماهه‌نگی كردووه له‌گه‌ڵ نۆكیا بۆ داهێنانی كۆمه‌ڵێك لاود سپیكه‌ری ستیریۆی بێته‌لی Nokia Purity Pro كه به ره‌نگی سوور و سپی و زه‌رد و ره‌ش هه‌ن ئه‌م لاود سپیكه‌ره نوێیانه به‌شێوه‌ی بێته‌ل په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ مۆبایله‌كه‌ت ده‌گرن له رێگای گواستنه‌وه‌ی ده‌نگ به ته‌كنۆلۆژیای بلوتوس و ده‌نگه‌كه به یه‌ك دوگمه داگرتن له مۆبایله زیره‌كه‌كه‌ت ده‌گوازرێته‌وه، هه‌روه‌ها به ته‌كنۆلۆژیای بلوتوسی ئاساییش ده‌گوازرێته‌وه.
كوالیتی ده‌نگ باشتر و روونتر ده‌بێت به لاود سپیكه‌ری Purity Pro به هۆی ته‌كنۆلۆژیای لابردنی ژاوه‌ژاو له Monster, ئه‌مه جگه له ته‌كنۆلۆژیای لایردنی ژاوه‌ژاوی ده‌ورووبه‌ر, ئه‌م ته‌كنۆلۆژیایه له‌گه‌ڵ وه‌ستانی سپیكه‌ر خۆی ده‌وه‌ستێت ده‌ستپێده‌كاته‌وه له كاتی پێویست.
