گوێبیستی سیستەمی دەنگی 7.1 بە
كۆمپانیای بەناوبانگی ئەڵمانی blster توانی هیدفۆنێكی تایبەت دروست بكات كە دەتوانێت بە سیستەمی 7.1 گوێبیستی دەنگ ببیت، ئەم پێوانەیە تایبەت بە فیلمە سینەماییەكان و 3Dـیەكانە كە شەش تراكی دەنگ بەجیا كاردەكات، بەڵام هیدفۆنی blster توانی ئەم خەونە بهێنێتە دی و دەتوانی بەم هیدفۆنەگوێبیستی دەنگی 7.1 بی، دابەشبوونی دەنگەكان لەم هیدفۆنە وایكردووە كە گوێچەكەی بەكارهێنەرەكەی ئازار نەدات بەڵكو حەزو ئارەزوویەكی تایبەتی بۆ دروست بكات بەجۆرێك دەنگی مرۆڤەكان بەجیا و دەنگی مۆسیقاكان بەجیا و دەنگی گشتی وەك ئۆتۆمبێل و شەقام و ئاو و هەوا بەجیا ببیستێت، هەروەها دەتوانێت شەحن بكرێت و بەكارەبا كار بكات نرخەكەشی نزیكەی 600 دۆلاری ئەمریكییە.
