بۆ رێگە گرتن لە هاكی كۆمپیوتەرەكـــەت ئەم رێنماییانە پەیڕەو بكە

بۆ رێگە گرتن لە هاكی كۆمپیوتەرەكـــەت ئەم رێنماییانە پەیڕەو بكە
بۆ رێگە گرتن لە هاكی كۆمپیوتەرەكـــەت ئەم رێنماییانە پەیڕەو بكە

هاك كردن جۆرێك دزی ئەلیكترۆنی و تەكنەلۆژیایە كە ئێستا زۆربەی بەكارهێنەرانی كۆمپیوتەر پێوەی دەناڵێنن ئەم هاك كردنە وادەكات تەواوی مەلەفەكان بدزرێن ئەمەش زۆر جار دەبێتە هۆی دروست بوونی كێشەی كۆمەڵایەتی.
ئێستا لە كوردستانی خۆشماندا ئەم هاك كردنە كە بە جەردەی ئەنتەرنێت ناسراون ئەنجام دەدەرێت، بۆ رێگە گردتن لە هاك كردن پێویستە ئەم هەنگاوانە پەیڕەو بكەین:
-1دانانی ویندۆزی ئۆرجینال كە دەتوانێت بەهۆی لاین سنسەوە چاودێری بكرێت و بپارێزیت لە هاك كردن.
-2دانانی ئەنتەرنێت سیكیورتی كە وادەكات رێگریی بكات لە چوونە ژوورەوەی هاككەر بۆ ناو كۆمپیوتەرەكەت و دەبێ هەموو كات نوێ بكرێتەوە.
-3لەكاتی بەكارهێنانی ئەنتەرنێت هیچ سایتێك بە كراوەیی بەجێ نەهێڵین تەنها ئەو سایتەی كە پێویستمانە بۆ كارەكەمان، چونكە زۆر جار هاككەرەكان لە سایتێكەوە بۆ سایتێكی تر دەگوازرێنەوە .
-4كلیك نەكرن و نەكردنەوەی ئەو نامانەی كە نەناسراون لەناو ئیمێل و فەیس بوكەكەت، چونكە زۆر هاككەر بەهۆی ناردنی نامەیەكەوە دێتە ناو كۆمپیوتەرەكەت .
-5دانەبەزاندنی هیچ بەرنامەیەكی نەناسراو كە گومانی هاكی لێ دەكرێت، چونكە زۆرجار هاككەرەكان بەرنامەی نەناسراو بڵاو دەكەنەوە لەگەڵ دابەزاندن و كردنەوەی بەرنامەكە دەبێتە دەرگایەك بۆ هاتنی هاككەرەكە بۆ ناو كۆمپیوتەرەكەتەوە.
-6دانانی دژە ڤایرۆسی تایبەت بە ئەنتەرنێت، ئەو دژ ڤایرۆسانەی كە بەهێزن بەردەوام نوێكردنەوەیان هەیە.
-7زوو كۆمپیوتەرەكەت بپشكنە و بەدواداچوون بۆ نوێكردنەوە دژە ڤایرۆس و ویندۆزەكە بكە، ئەمەش وادەكات كە هاككەرەكان نەتوانن بێنە ناو كۆمپیوتەرەكەتەوە.
-8رۆژانە ئایپی كۆمپیوتەرەكەت بگۆڕە ئەمەش وادەكات هاككەر نەتوانێت بەئاسانی ئاپی كۆمپیوتەرەكەت بدۆزێتەوە.
Top