پاراستنی مۆبایلی ئاندرۆید
زۆربەمان حەز بەوە دەكەین كە مۆبایلەكەمان بە هەموو شێوەیەك بپارێزرێ لە شكان و تێكچوون و دزین بۆیە هەرچی زووە دەست دەكەین بەدانانی كۆد و پاسوۆرد بۆ ئەوەی لێمانی نەبەن، لێرەدا دەتوانیت 5 خاڵ جێبەجێ بكەیت بۆ پاراستنی مۆبایلی ئاندرۆیدەكەت لە دزین:
-1 دانانی بەرنامەی avast! Mobile Security كە ئەم سیكیوریتیە وادەكات لەرێگەی ئەنتەرنێتەوە شوێنی مۆبایلەكەت دیار بكات و دەشتوانی مۆبایلەكەت رابگریت.
-2 Android Anti Theft Security ئەم سیكیورتی ئاندرۆیدە بەردەوام زانیارییەكان دەداتە ئیمێلی تایبەت بەو كەسە كە لەسەرەتادا كاری پێكردوە و بەئیمێلی تایبەتەوە لكێندراوە.
-3 Prey Anti Theft Pro لەبەهێزترین بەرنامەی دزینی مۆبایلی ئاندرۆیدە كە بە GPS بەستراوە، دەتوانێت ئەو شوێنەت بۆ دیاری بكات كە مۆبایلەكەی لێیە .
-4Android Lost ئەم بەرنامەیە وادەكات مۆبایلەكە بێ كەڵك بێ ئەوەیش وادەكات كە سیستەمی مۆبایلەكە رابگرێت و بەهیچ شێوەیەك كار نەكات تاوەكو خاوەنی مۆبایلەكە بە كۆدی تایبەت مۆبایلەكە دەكاتەوە.
-5 لە كاتی بوونی ئەم چوار بەرنامەیە مۆبایلەكە وادەكات كە بەشێك لە دەنگی ئەو كەسەی دزیویەتی تۆمار بكات و هەندێك لەوێنە لە كامێرای پێشەوە و دواوە بگرێت بۆ دەستنیشان كردنی وردی شوێنەكە .
بەدانانی ئەم بەرنامانە دەتوانیت مۆبایلەكەت كە سیستەمی ئاندرۆیدە لەدزین بپارێزن.
