یارییەكی تایبەت بە منداڵان
یاری كردن ئارەزو وخولیای مرۆڤە و دەبێتە هۆی ئەوەی چەندین جۆری یاری نوێ بەرهەم بهێنرێت و چەندین كۆمپانیا لەجیهاندا كاری بۆ بكەن تا وای لێ هاتوو یارییەكان جیا ناكرێنەوە بۆ تایبەتمەندیەكانی تەمەنەكان.
بۆیە دەبێ جیاكردنەوەیەك هەبێ بۆ یاریەكان بەپێی تەمەن بەتایبەتی بۆ منداڵ و نەوجەوانان، كۆمپانیای نیڤادای تایبەت بە بەشی یاریی، یارییەكی بەرهەم هێنا بەناوی jodanger كە تایبەتە بە منداڵانی خوار تەمەنی 6 ساڵی ئەم یاریە تایبەت كراوە بە پایسكل و ماتۆڕ سكلی و چەند بازگە لەخۆ دەگرێت، هەروەها رێنمایی هاتوچۆ و هێماكانی تێدایە، مەبەستی سەرەكی لە بەرهەمهێنانی ئەم یاریە ئەوەیە كە منداڵەكانمان فێری هێمای چۆنیەتی هاتوچۆ بن و و شارەزایی رێنماییەكانی بن، چونكە سەرپێچی و سزادانیشی تێدایە و هەر سەرپێچییەك دەبێتە هۆی شكاندنی چەند خاڵێك.
