ئایفۆنی iPhone 5S رەنگی زێڕینی و 128 گێگا
مینگ تشی كیو یەكێكە لەو كەسانەی كە بەردەوام دەستیان لە گۆڕانكاری مۆبایلی ئایفۆندا هەبووە ئەوەی راگەیاند كە گۆڕانكاری لە مۆبایلی iPhone 5S دەكرێت بە شێوەی بەرچاو وتەواوی ئەو گۆڕانكاریەی خستە روو كە بەسەر ئایفۆن iPhone 5Sـدا دێن وەك رووپۆش كردنی رەنگی دەرەوەی بە ئاوی زێڕ كە رەنگێكی نایابی پێ دەبەخشێت زیاد كردنی قەبارەی هارد دیسكەكەی بە 128 گێگا، هەروەها زیادكردنی رامەكەی بۆ 32 بت و گۆڕینی پرۆسێسەرەكەی بۆ A7 كە چوار مێگاكاش دەبێ كە لە سەدا بیست خێراییەكەی زیاتر دەبێ،ئەمانە سەرەڕای دروست كردنی شاشەكە لە كریستاڵ كە دژە شوخت بوون و شكانە. ئەم گۆڕانكاریانەش وادەكات بازاڕی كۆمپانیای ئەپل گەرمتر بێت.
