ئایفۆنێكی تازە بەڕێوەیە

ئایفۆنێكی تازە بەڕێوەیە
ئایفۆنێكی تازە بەڕێوەیە

كۆمپانیای ئەپل رایگەیاند كە لەمانگی 11ی ئەم ساڵدا بەنیازن ئایفۆنێكی تازە بخەنە بازاڕەوە ئەم هەواڵە لەرۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ جیهانی بڵاوكراوە كە ئەم ئایفۆنە تازەیە زۆر بە بەرنامەوە خزمەتگوزاریی زۆری بۆ دانراوە كە زۆر لەبیری مرۆڤ دوورە كە كە تەواوی پێویستی كەسەكە دابین دەكات تایبەت كراوە بۆ خزمەت كردنی بەكارهێنەرەكەی ئەمەو لەم كاتەدا كە تەواوی جیهان رووی لە بەرنامەی ئاندرۆید كردووە، وەك ركابەرییەك لەگەڵ سامسۆنگ گالەكسی، بۆیە لێرەدا ئەم پرسیارە درووست دەبێ ئاخۆ لەم ئایفۆنە تازەیەدا دەتوانێت لە سامسۆنگ گالەكسی بباتەوە .ئایفۆنی iPhone 5S رەنگی زێڕینی و 128 گێگا، مینگ تشی كیو یەكێكە لەو كەسانەی كە بەردەوام دەستیان لە گۆڕانكاری مۆبایلی ئایفۆن بووە و ئەوەی راگەیاند كە گۆڕانكاری لە مۆبایلی iPhone 5S دەكرێت بە شێوەی بەرچاو، لە درێژەی لێدوانەكەیدا تەواوی ئەو گۆڕانكاریەی خستە ڕوو كە لە ئایفۆن iPhone 5S دەكرێت وەك رووپۆش كردنی رەنگی دەرەوەی ئایفۆنەكە بە ئاوی زێڕ كە رەنگێكی نایابی پێ دەبەخشێت، هەروەها زیادكردنی قەبارەی هارددێسكەكەی بۆ 128 گێگا و رامەكەی بۆ 32 بت و گۆڕینی پرۆسێسەرەكەی بۆ A7 كە چوار مێگا كاش دەبێ و لە سەدا بیست خێراییەكەی زیاتر دەبێ، هەروەها دروست كردنی شاشەكە لە كریستال كە دژی شوخت و شكانە. ئەو گۆڕانكاریانە وادەكات بازاڕی باش بۆ كۆمپانیای ئەپڵ مسۆگەر بكات.
Top