قەلەمێك كاری تۆماری نوسینەكان و كامێرای چاودێری ئەنجام دەدات
كۆمپانیایەكەی ئەندەنوسی قەلەمێكی بەرهەم هێنا بەناوی (wacom) كە هەموو ئەو نووسینانەی رۆژانە دەینووسی تۆماری دەكات و لەناو فلاشەكەی خۆیدا بەشێوەی pdf هەڵی دەگرێ ئەم قەڵەمە جگە لەوەش لەسەرێكیانەوە كامێرایەكی 8 مێگا پێكسڵی پێوەیە بۆ چاودێری كردن ئەم قەلەمە تایبەت بۆ كاری وانە و پشكنین دروست كراوە، هەروەها بۆ كاری سیخوری كردنیش بەكاردێت و وایەرلێسی تێدایە كە دەتوانێت لە دووری 16 مەتر كۆنترۆل بكرێت و تۆمار كردنی وێنەی ڤیدیۆیی بە قەبارەی HD و هاردەكەی توانای هەیە 210 خولەك وێنە تۆمار بكات، هەوەها 700 هەزار وشە تۆمار دەكات و لە 178 پلەی گەرمیدا دەتوانێت كار بكات.
