حەز دەكەیت خەتی تایبەت بە نابینایان بخوێنیەوە
نابینایان خەتێكی تایبەت بەخۆیان هەیە كە بە خەتی برێل ناسراوە، خەتێكە كە لە چەندین هێما پێكەاتووە و كەسانی بینا كە شارەزای خوێندنەوەی ئەو پیتانە نەبن ناتوانن بیخوێننەوە، چونكە لە پیتی ئاسایی ناچن و بەڵكو تۆزێك بەرجەستەن و بە پەنجەی دەست دەكرێت بیخوێنییەوە. بەڵام گەر حەز دەكەی وەك كەسانی نابینا خەتی تایبەت بەوان بخوێنییەوە، ئەم پەنجەوانەی كە وێنەكەی لێرەدا دیارە لە دەست بكەن و كە تەنیا پەنجەی شەهادەی هەیە، و هەستەوەرێكی تایبەت بە خوێندنەوەی خەتی برێلی لەسەرە، بە دانانی پەنجە لەسەر خەتی برێل خەتەكە بۆ سەر خەتی ئاسایی وەردەگێڕێت و بەهۆی بلوتوس و هیدفۆنەوە ئەوەی پەنجەوانەكەی لەدەست دایە شەپۆلەكە بۆ ئەو بەڕێ دەكرێت و بۆی دەخوێنێتەوە.
