كارت میمۆری و فلاش میمۆری وایەرلەیس
كۆمپانیای SanDisk كە كۆمپانیایەكی جیهانییە نوێترین فلاش درایڤ و میدیا درایڤی بەرهەم هێنا كە سیستەمی وایەرلەیسیان هەیە. ئەم ئامێرە بۆ یەكەمین جار خەزنكردن لە رێگای Wi-Fiبۆ سەر فلاش میمۆری ئەنجام دەدات.
ئامێری ناوبراو بە باتری شەحن دەبێتەوە و دەتوانێت چەندین بەكارهێنەر لە یەك كاتدا سوودی لێوەربگرن، بۆ نموونە گەر چەند كەسێك لە شوێنێكدا بیانەوێ زانیارییەكانیان بخەنە سەر فلاش میمۆری دەتوانن پێكەوە ئەنجامی بدەن. لە مۆبایلەوە بگرە تا دەگاتە هەر دەزگایەك كە سیستەمی Wi-Fi هەبێت دەتوانێت بەو ئامێرانەوە پەیوەند بدرێت و فایلەكانیان هاوبەش بكەن. ئامێری بچووكی (Flash drive) بۆخۆی هیچ هاردێك و میمۆرییەكی نییە، بەڵام شوێنی دانانی میمۆری هەیە. بەڵام ئامێری گەورەتری (Media Drive) هاردی ناوخۆیی 32 و 64 گیگابایتی هەیە و كارت میمۆریش دەخوێنێتەوە. ئەو ئامێرە دەتوانێت 8 دەزگا پێكەوە و وێكڕا كاری لەسەر بكەن.
