ئامڕازی ئاگاداركردنەوە لە كارەساتی سروشتیدا
ئەو وێنەیەی دەیبینن تەواو لە وێنەی لایتێكی سێ باتری كۆن دەچێت، لەراستیشدا لایت شەحنە، بەڵام نەك لایت شەحنێكی ئاسایی.
گەلێك جاران رەنگە بۆ ئێوەش هاتبێتە پێش كە لەگەڵ هاوڕێیانتان گەشتێكتان كردبێت بۆ دارستان و چیاو پێدەشتەكانی هەرێمەكەی خۆمان، گەر خۆت یان یەكێك لەو هاوڕێیانەتان رێی خۆی ون كردبێت لە چی سوود وەرگیراوە، هەرچەندە راستە ئەم سەردەمە مۆبایل هەیە و كەمتر تووشی ئەم گرفتە دەبن، بەڵام شوێنیش هەیە كە شەپۆلی مۆبایل نایگرێتەوە، بەر لە مۆبایلیش ئەوانەی بزر دەبن هاواریان دەكرد، لە شەویشدا زیاتر لایتیان بەكار دەهێنا، ئەم لایتە هەم ئەركی لایت ئەنجام دەدات و هەم ئەركی بڵندگۆ، جگە لەوەش تەكنەلۆژی VLC تێدایە كە دەنگ دەگۆڕێت بۆ رووناكی، هەرچەندە ئامێرەكە رەنگە سوودێكی وای نەبێت، بەڵام لە شوێنی خۆیدا دەبێتە ئامرازی رزگاربوون و ئاگاداركردنەوە.
