ئامێری گەیمی شێلد ئەنڤیدیا كەوتە بازاڕەوە
كۆمپانیای ئەنڤیدیا ماوەیەكە لەمەوبەر بڵاوی كردەوە كە ئامێری تایبەت بە گەمەكردنی هێناوەتە بەرهەم كە تایبەتمەندییەكانی جیاواز لەگشت ئامێرەكانی تایبەت بەو مەبەستە، ئەم رۆژانە ئامێرەكەی خستە بازاڕەوە.
ئامێرەكە ئەم تایبەتمەندییانەی هەن پرۆسیسەر واتە یەكەی لێكدەرەوەی 4 Tegraیە، كە خێراییەكەی 1.9 گیگاەێرتزە و دەتوانی بێگرفت و بەخێرایی یاری HD پێ ئەنجام بدرێت. رامەكەی 16 گیگایە كە دەكرێت لە رێگای دانانی میمۆری هەتا دوو ترابایتیش رامەكەی بەرێیە سەر، هەرچەندە میمۆری بەو قەبارەیەی تا ئێستا بەرهەم نەهاتووە. سیستەمی ئەندرۆیدی لەسەرە، شاشەكەی 5 ئینجە و تەواو لەمسییە و دەكرێت لە یەك كاتدا چەندین فەرمانی پێ بكەیت.
