پرۆگرامێك بۆ هونەری شێوەكاری

پرۆگرامێك بۆ هونەری شێوەكاری
پرۆگرامێك بۆ هونەری شێوەكاری
جیەانی دیجیتالی ئەمڕۆ لەگەڵ ئەوەیدا سوودێكی زۆری هەیە بەڵام پێدەچێت وردە وردە بەشێك لە هونەرەكان لە چنگ مرۆڤ دەربێنێت و بیانمرێنێت، بۆ نموونە چەند ساڵێكە هونەری خەتخۆشی ئەوەندە گرنگی نەماوە و چونكە بەهۆی كۆمپیوتەرەوە دەكرێت جوانترین تابلۆ بنووسیت، هەربۆیە كەمتر تابلۆیەك هەیە كە بە دەستخەت بنووسرێت، ئەم زیانە هەر بەر هونەری خەتخۆشی نەكەوتووە، بگرە هونەری موزیك و شێوەكاریشی گرتۆتەوە. پرۆگرام گەلێكی زۆر هەن بۆ هونەری وێنەكێشان و شێوەكاری، یەكێك لە پرۆگرامە سەركەوتووەكان دەكرێت بڵێین پرۆگرامی Corel painter-ە، باشترین فڵچەی وێنەكێشانی دیجیتالی، گشت ئامرازەكانی دیكەی تایبەت بە هونەری شێوەكاری تێدایە. ئێفێكتی جۆراوجۆر قەڵەمی جۆراوجۆر، تواناگەلی دیكە لەو پرۆگرامەدا هەن. كە پرۆگرامەكەت دابەزاندە كۆمپیوتەر ئەوكات دەزانیت چ توانا وتایبەتمەندی گەورەی تێدایە.
Top