ئامڕازێكی دیجیتاڵی وەك گۆچانی سیحری دەچێت
ماوەیەكی زۆر نییە كە تەكنەلۆژیای جووڵە و كۆنترۆڵ كردن لە رێگای دوور و بە جووڵەی دەست و سەر بۆ تەلەڤزیۆن و هەندێك مۆبایلی هۆشمەند دەستەبەر بووە، بەڵام پێدەچێت ئامرازی دیجیتالی لیپ موشن (leap motion) وەك گۆچانێكی سیحری ئەم خزمەتگوزارییە بۆ لاپتۆپ و كۆمپیوتەریش بگوازێتەوە. ئێستاكە بەهۆی ئەو ئامێرەوە دەكرێت بەیەك یان دوو دەست و تەنانەت بە هەر دە پەنجەكەشت كۆنترۆڵی كۆمپیوتەر و پرۆگرامەكانی بكەیت.
ئەم ئامێرە بچووكە بە دروستكردنی جەوێكی سێ رەهەندی لە كۆمپیوتەردا ئەو ئیزنە بەكارهینەر دەدات كە بە دەست كۆنترۆڵی كۆمپیوتەری بكات و لەگەڵ گشت سیستەمەكانیش دەگونجێت، وەك ویندۆز7 و 8 و كۆمپیوتەری ماكنتۆش.
