بە دەستخەتی خۆت لەگوگڵدا كاری وەرگێڕان بكە

بە دەستخەتی خۆت لەگوگڵدا كاری وەرگێڕان بكە
بە دەستخەتی خۆت لەگوگڵدا كاری وەرگێڕان بكە
ئەگەرچی خزمەتگوزاریی وەرگێڕان لە زمانێكەوە بۆ زمانێكی دیكە ماوەی چەند ساڵێكە وەك یەكێك لە بەرچاوترین خزمەتگوزارییەكانی گوگڵ سهیر دەكرێت، بەڵام گوگڵ هەر بەوەندە نەوەستاوە بەڵكو پەرەی زیاتری بەو خزمەتگوزارییە داوە، ئەویش ئەوەیە دەكرێت بە دەستخەتی خۆت بنووسیت و وەربگێڕیت.
بۆ نموونە ئێوە لە وڵاتی ژاپۆنن و ناتوانن ژاپۆنی بخوێننەوە، بەدوای گەڕانی هوتێڵێك یان شوێنێكی خزمەتگوزاری دایت، لە وڵاتێكدا كە نە زمانەكەی و نە خەتەكەی بزانی گرفتێكی زۆرە، چونكە ناكرێت نەخشە و ناوی شوێنە خزمەگوزارییەكانی ئەوێ تێبگەیت، گوگڵ هەربۆیە خزمەتگوزارییەكی نوێی داهیناوە، ئەویش ئەوەیە كە ئامرازی دەستخەتی بەبەشی وەرگێڕان واتە Translate زیاد كردووە، ئەویش ئەوەیە كاتێك كە بەكارەینەر وشەیەك یان پیتێك دەبینێت كە تێیناگات، بە ئاسانی دەتوانێت بە گوگڵ وەریبگێڕێت، ئەویش بەدەستخەتی خۆی لەسەر شاشهی مۆبایل یان تەبلێتەكەی بینووسێت، تەنانەت ئەگەر نەشیتوانی بە رێكی بینووسێت، گوگڵ تێدەگات چت مەبەستە بۆیە وشەكە وەردەگێڕێت. وەرگێڕانی بە دەستخەتی گوگڵ هەتاكو ئێستا 45 زمانی زیندووی جیهانی تێدایە، زمانی عەرەبیش یەكێكە لەو زمانانە.
Top