میدیا پلەیەرێك بە كوالیتی K4 فیلم نیشان دەدات
كۆمپانیای نانۆتیك ئامێرێكی میدیاپلەیەری بەرهەمەێناوە بەناوی Nuvola NP-1 كە توانای خوێندنەوەی پرۆگرامەكانی ئەندرۆیدی هەیە و دەتوانێت فایلەكان بە كوالیتی K4 ultra HD نیشان بدات.
میدیاپلەیەری ناوبراو 2 گیگابایت رامەكەیەتی و هاردی ناوخۆی 16 گیگابایتە. جگە لەوەش بلوتوس و وای-فای هەیە. بە هۆی ریمۆت كۆنترۆڵێكەوە دەتوانرێت لە دوورەوە كۆنترۆڵ بكرێت.
