لەجیاتی دایك منداڵ دەنوێنێت و چیرۆكی بۆ دەخوێنێتەوە

لەجیاتی دایك منداڵ دەنوێنێت و چیرۆكی بۆ دەخوێنێتەوە
لەجیاتی دایك منداڵ دەنوێنێت و چیرۆكی بۆ دەخوێنێتەوە
چیرۆكەكانی بەر لەخەوتن ئەو دایكو باوكانە بۆ منداڵەكانیان دەڵێن كە دەیانەوێ لەم رێگایەوە منداڵەكانیان بنوێنن، بۆ منداڵی ساوا دایكان لالایە دەڵێن و بەڵام كە هەندێك گەورەتر بوو دەبێت لەبری لایەلایە چیرۆكی بۆ بڵێیت، داپیرەكانی ئێمە پێشووتر ئەو ئەركەیان ئەنجام دەدا، ئێستا ئەم ئەركەش بە ئامێر سپێردراوە.
كتێبی سیحری spark up ئامێرێكە كە لە سەر كتێب دادەنرێت و دایك و باوك دەتوانن هەر لاپەڕەیەك بە دەنگی خۆیان تۆمار بكەن و منداڵەكان كاتێك لاپەڕەكان هەڵدەدەنەوە بە دەنگی خۆیان دایك و باوكیان گوێ لە چیرۆكەكە بگرن.
كتێبە سیحرییەكە لە راستیدا ئامێری ناسینەوەی وێنەیە لەگەڵ كامێرایەك و بە هەڵدانەوەی هەر لاپەڕەیەك دەنگی تایبەت بە لاپەڕەكە دەخوێنێتەوە. بەكارهێنەران كاتێك ئامێرەكەیان لەسەر كتێبەكە دانا بە جارێك خوێندنەوەی كتێبەكە دەنگی خۆیان تۆمار دەكەن.
Top