ئاگادارییەك لە یاهو ئیمێلەوە
هەواڵێك لەم هەفتەیەدا لە یاهوو ئیمێلدا بڵاوكرایەوە كە دەكرێت هەم وەك هەواڵێكی دڵخۆشكەر و هەم وەك هەواڵێكی ناخۆش بۆ ئەوانەی كە ئیمێلەكانیان ناكەنەوە سەیر بكرێت.
كۆمپانیای یاهوو رایگەیاند كە ئەو ئیمێلانەی كە زیاتر لە ساڵێكە نەكراونەتەوە ئیدی ئەو ئەدرەسانە دەسڕێنەوە و ئەدرەسەكە دەدرێن بە كەسانی دیكە، بۆ نموونە گەر ئێمێلێك ئەدرەسەكەی ئاوا بێت sharvara@yahoo.com بێت و ساڵێك نەكرابێتەوە، ئیدی ئەو ئەدرەسە دەسڕێتەوە گەر یەكێك بیەوێت بەم ئەدرەسە ئیمێل دابنێت گرفتی بۆ نایەتەپێش. جگە لەوەش یاهوو خزمەتگوزارییەكی تایبەت بە ئازاد بوونی ئەدرەسەكانی ئیمێل كردۆتەوە، بەكارهێنەر دەتوانێت سەر لەو بەشە بدات و چەند ئیمێلێك هەڵبژێرێت، هەركە ئێمێلەكان ئازاد بوون دەكرێت تێیدا ناوی خۆت تۆمار بكەیت.
