پێنووسێك هەڵە رێنووسی و رێزمانییەكان دەستنیشان دەكات

پێنووسێك هەڵە رێنووسی و رێزمانییەكان دەستنیشان دەكات
پێنووسێك هەڵە رێنووسی و رێزمانییەكان دەستنیشان دەكات

لە سەردەمی تەكنەلۆژیای نوێدا گۆڕانكاری لە ەەموو شتەكاندا هاتۆتە پێش و بەرەو دیجیتالی رۆیشتوونە، بەشی خوێندنەوە و فێربوون لەم جیەانە نوێیەدا پشكی شێری بەركەوتووەو بە جۆرێك وای لێهاتووە كە تەنانەت بۆ نووسینی كورتەنامەیەكیش پەنا بۆ كۆمپیوتەر بەریت.
لەم ماوەیەدا پێنووسێكی نووسین كە لەلایەن كۆمپانیای ئەڵمانی Lernstift بەرهەم هاتووە دەتوانێت جووڵەی دەستی نووسەرەكە بناسێت و هەر كە وشەیەكی بە هەڵە نووسی بەهۆی لەرینەوە بەكارهێنەرەكەی ئاگادار دەكاتەوە كە ئەمە هەڵەیە.
پێنووسەكە بەهۆی سیستەمی وای-فایەوە لە مۆبایل یان كۆمپیوتەر پەیوەند دەدرێت و ئەوەی نووسیوتە ئۆتۆماتیكی بۆ سەر كۆمپیوتەر یان مۆبایل دەگوازرێتەوە. پێنووسەكە وزەی خۆی لە باترییەكی بچووك وەردەگرێت و نووكی قەڵەمەكەش دەگۆڕدرێت، قەڵەمەكە نەتەنیا هەڵە رێنووسییەكان بەڵكو رێزمانییەكانیش دەگرێت.
Top