تـەرازووی هەمە كارە
تەرازوو یا (میزان) ئەوەی كە پێوانەی شتومەك و مرۆڤ و باری گەورە و شتی دیكەی پێدەكرێ رەنگە هەر لەو كاتەوە كە چاخی مرۆڤ بەرەو شارستانییەت چووەو ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان كۆمەڵگەی مرۆڤایەتیدا روویداوە بەرهەم هاتبێ، یەكێك لەو ئامرازانەیە كە مێژوویەكی گەلێك دێرینی هەیە. لەو چەند ساڵەدا تەرازووش گۆڕانی بەسەرداهاتووەو تەرازووی دیجیتالی كە هەم كەلوپەل دەپێوێ و هەم نرخی كەلوپەلەكەش دیاری دەكا بۆتە باو و جێگیر بووە، بەڵام لەم دواییەدا تەرازوویەكی هەمە كارە ((versatile scale)) بەرهەم هاتووە دەكرێ هەموو شتێكی پێبكێشرێت، لە مەڕ ومانگاوە بگرە تا دەكاتە مرۆڤ و كەلوپەل، تەنانەت دەزانێت كە تەنەكە كێشی سووكە یان قورسە و بۆ نموونە ئەگەر مرۆڤێك كێشی زۆر بوو، بە رەنگی سوور دەست نیشانی دەكات و ئەگەر سووك بوو بە رەنگی شین، خاڵی جێگای سەرنج لەوەدایە كە ئەگەر یەكێك خۆی بەو تەرازووە كێشا، دواتر كەسەكە دەناسێتەوە و لە شاشەكەیدا نیشانیدەدات كە لەگەڵ جارەكەی پێشوو ئەوەندە كێشت كەمی كردووە یان زیادی كردووە، ئاكامی بەدەستەاتووەكەش بەهۆی وای-فای بۆ مۆبایل یان كۆمپیوتەر بەڕێ دەكات.
