سپیكەرێك بۆ كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل

سپیكەرێك بۆ كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل
سپیكەرێك بۆ كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل
پەیوەندی كردن بە مۆبایل لە ناو سەیارەدا لەگەڵ ئەوەی كە یاسایەكی هاتوچۆت پێشێل كردووە، لە راستیدا گرفتێكیش بۆخۆت لەكاتی ئاژۆتنی ئۆتۆمبێلدا پێكهێناوە، چونكە لەوكاتەی كە خەریك بی بەهۆی مۆبایلەكەتەوە پەیوەندی بگری ناتوانی بەو جۆرەی پێویستە ئۆتۆمبێل لێبخوڕی، ئامێری بلوتوس هەتا رادەیەك ئەو كارەی ئاسان كردۆتەوە. بەڵام سپیكەری جۆری jabra Bluetooth in car speakerphone شتێكی دیكەیە، بەهۆی ئەو سپیكەرەوە دەتوانی بە ئاسانی پەیوەندییەكان وەڵام بدەیەوە بەبێ ئەوەی كە لەكاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلدا گرفتێكت بۆ بێتە پێش، چونكە خۆی سێ حاڵەتی هەیە، حاڵەتی ئۆتۆماتیك بەبێ ئەوەی كە تۆ دەست بە هیچ شتێك بەری پەیوەندییەكە دادەمەزرێنێ. سپیكەری ناوبراو دەكرێت لە یەك كاتدا لەگەڵ دوو مۆبایل پەیوەند بدرێت، كێشەی نەمانی شەحنیشی نییە چونكە بەهۆی سەیارەكەوە شەحن دەبێتەوە.
Top