هێدستی تایبەت ئیسكپریا
مۆبایلی هۆشمەندی ئیسكپریا مۆدیلی Z ultra وەك یەكێك لە مۆبایلە سەركەوتووەكان ناسراوە، شاشەی مۆبایلەكە لە زۆربەی شاشەی مۆبایلە هۆشمەندەكان گەورەترە، 6.44 ئینجە. گەورەیی شاشەكەی راستە بۆ سەیركردنی فیلم و كردنەوەی لاپەڕەكانی ئینتەرنێت زۆر باشە، بەڵام بۆ پەیوەندی گرتن شاشەیەكی بەو قەوارەیە سەرنج راكێش نییە، هەربۆیە كۆمپانیای سۆنی لەو بوارەدا هەوڵیداوە هێدستێكی تایبەت بەو مۆبایلە ئامادە بكات. هێدستی وایەرلەیسی جۆری SBH52 وەك مۆبایلێكی بچووك دەچێت و شاشەیەكی بچووكی هەیە، كە ژمارەی پەیوەندیگرەكە یان ناوی ئەو گۆرانییەی كە لێدەدرێت نیشان دەدات و تەنانەت دەكرێت بەهۆیەوە سەیری SMSە كانیش بكەی. هێدستەكە وەك مۆبایلەكەی خۆی ئاوی تێناچێت.
