كۆمپیوتەری بچووكی سەر مێزی ئەیسۆس

كۆمپیوتەری بچووكی سەر مێزی ئەیسۆس
كۆمپیوتەری بچووكی سەر مێزی ئەیسۆس
ئەیسۆس كە یەكێكە لە كۆمپانیا پێشكەوتووەكانی بەرهەم هێنانی تەكنەلۆژیای دیجیتالی و لە بواری كۆمپیوتەردا چالاكی هەیە لە پێشانگای ساڵانەی كامپیوتێكسدا بۆ یەكەمین جار كۆمپیوتەری جۆری ViVo PC نمایش كرد. ئەم كۆمپیوتەرە بچووكە پرۆسیسەری جۆری چوارەمی ئەنتەڵ دەخوێنێتەوە. هەروەها دەكرێت بۆ هەڵگرتنی داتاكان لە رام یان فلاش میمۆری سوود وەربگیردرێت.
بچووك كردنەوەی كۆمپیوتەری سەرمێز چەند ساڵێك دەبێت دەستی پێكردووەو هۆكارەكەشی بۆ پەرەسەندنی لاپتۆپ و تەبلێت دەگەڕێتەوە، هەربۆیە هەوڵەكان چڕكراونەتەوە كە كۆمپیوتەری سەرمێز بە قەد لاپتۆپ و بەكێشی لاپتۆپ بەرهەم بێن. كۆمپانیای ئەپڵ و ئەیسەر چەندین نموونەیان بەرهەم هێناوە.
تایبەتمەندی كۆمپیوتەری سەرمێزی ئەیسۆس ئەمانەیە:
* پرۆسیسەری نەوەی چوارەمی ئەنتەڵ.
* رامی 2 سلاید DDR3 تا 16 گیگابایت.
* كارتی گرافیكی Intel HD
* سیستەمی بلوتوسی 4، ئەنتەرنێت گیگابایت، وای-فای لەگەڵ چەندین تایبەتمەندی تر.
Top