كۆمپانیای ئەپڵ گۆڕانكاری بنەڕەتی بەسەر كۆمپیوتەری ماكدا دێنێ
كۆمپانیای ئەپڵ و بەرهەمەكانی كۆمپانیای ناوبراو ئەوەندە ناوازەن كە بۆ ئەوانەی شارەزای تەكنەلۆژیای دیجیتالین نامۆ نین، كەم كەس هەیە نەزانێت مۆبایلی ئایفۆن یان تەبلێتی ئایپاد یان كۆمپیوتەری ماك نەناسێت.
كۆمپیوتەری جۆری ماك پرۆ، كە هی كۆمپانیای ئەپڵە لەم دواییەدا ئەپڵ گۆڕانكارییەكی نوێی بەسەر كۆمپیوتەرەكەدا هێناو بەجۆرێك ستایلەكەی گۆڕیوە كە زیاتر وەك كەپسولی ئەوانە دەچێت كە بۆ بۆشایی ئاسمان دەڕۆن.
كۆمپیوتەرەكە لە ریزی كۆمپیوتەرە هەرە پێشكەوتووەكانی جیهاندایە، رامەكەی لە جۆری DDR3یە شەپۆلی بەڕێكردنی 1866 میگاهێرتزە و خێراییەكەی 60 گیگابایت لە چركەیەكدایە. خێرایی خوێندنەوەی فلاش 1.25 گیگابایتە لە چركەیەكدا. كە 10 جاران خێراترە لە كۆمپیوتەری ماك پرۆی پێشوو. دوو كارتی گرافیكی لەسەرە و بەجۆرێك لە شاشەی جۆری K4ی پشتیوانی دەكات.
