وێبكەمی لاپتۆپ ژیرۆك دەبێت
ئەنتەڵ لەو پێشانگای ساڵانەی كۆمپیوتێكس كە لە شاری تایبەی تایوان بەڕێوە چوو، هەستەوەرێكی زۆر نوێی بەناوی Creative senz3D نیشاندا، بەهۆی ئەو سینسەر یا هەستەوەرە كە لە شوێنی وێبكەم واتە كامێرای لاپتۆپ دەخرێت دەتوانرێت هەر جوڵەیەك بكەی وێبكەمەكە بە شێوەیەكی هۆشمەند وەریبگرێ. هەروەك ئیكس بۆكسی گەیمەری مایكرۆسۆفت، بۆ نموونە لە گەیمەیەكی ئەلكترۆنیدا كارەكتەری گەیمەكە دەبیتە خودی خۆت و هەر جوڵەیەك بكەیت كارەكتەری گەیمەكە ئەوە ئەنجام دەدات، گەر دەستی راستت بەرز بكەیەویشە ئەویش هەر ئاوا دەكات ئەو هەستەوەرەی ئەنتەڵ جگە لەوەی كە ئەندامەكانی جەستەی مرۆڤ دەناسێ سیستەمی ناساندنی دەنگیشی هەیە، واتە گەر بڵێیت كۆمپیوتەرەكە بكوژێتەوە، دەیكوژێنێتەوە.
