پرۆگرامێك بۆ جیاكردنەوەی وێنە لە باكگراوەند
جیاكردنەوەی وێنە لە باكگروەند یەكێكە لە كارەكانی گرنگی بواری گرافیك و نەخشەسازی رۆژنامە و گۆڤارەكان، ئەم ئەركە لەلایەن پرۆگرامێكی بەهێزی گرافیكی وەك فۆتۆشۆپ ئەنجام دەدرێت، بەڵام پێویستی بە زانیاریی زۆرە و بەكارهێنەرێكی ئاسایی ناتوانێت ئەم ئەركە ئەنجام بدات. بەڵام گەر دەتەوێت بەئاسانترین شێوە ئەم ئەركە ئەنجام بدەیت، پرۆگرامی Picture Cutout Guide یەكێكە لە پرۆگرامە سەركەوتووەكانی ئەو بوارە. ئێوە دەتوانن بەهۆی ئەو پرۆگرامەوە بە ئاسانی وێنە لە باكگراوەند جیا بكەنەوە.
هەندێك لە تواناكانی پرۆگرامەكە بریتین لە: بوونی چەندین ئیفێكتی جوان بۆ باكگراوەند. بچووكی پرۆگرامەكە، جیاكردنەوەی وێنە لە باكگراوەند، بوونی فیلمێكی تایبەت بۆ فێركردنی ئەوانەی كە شارەزا نین. سڕینەوەی باكگراوەند بە ئاسانترین شێوە. توانای مونتاژكردنی وێنە.
